تورکیا 1000 سەرباز دەنێرێتە سەر سنوری وشکانی
ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو، بە ھەلیکۆپتەر سەردانی ناوچە سنوریەکانی تورکیا و یۆنانی کرد و لە نزیکەوە دۆخەکەی بینی.
دواتر بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە حکومەتی تورکیا 1.000 سەربازی دیکە دەنێرێتە سەر سنوری وشکانی بۆ “پاراستنی کۆچبەران” و ڕێگە نەدان بەو تووندووتیژیەی کە یۆنانیەکان بەرامبەر کۆچبەران بەکاری دەھێنن.
ھەروەھا گوتیشی:
ئێمە چیدیکە ڕێگری لە کۆچبەران ناکەین. ھەر کەسێک ھات، با بێت. ھەرکەس دەرچوو تەواو دەرباز بوو.
