ئەو چالاکوانە کوردەی لەلایەن تورکیا دەس بەسەربوو ڕەوانەی ئێران کرایەوە
عادل بەهرامی کوردێکی ڕۆژ هەڵاتە خەڵکی کامیارانە
ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانە ماوەی ساڵێکە
لەوڵاتی تورکیا دەس بەسەرە
شایانی باسە ساڵی ڕابردوو له کاتی چون بۆ ئەوروپا لەشاری ئەنتاڵیای تورکیا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو ووڵاتە دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵەکانی ڕێکخراوی هەنگاوی مرۆیی دوای هەوڵێکی بێ وچان لەلایەن ڕۆژنامەنوسان وچالاکونەکوردەکان لەهەوڵدابوون بەهرامی ڕادەستی ئێران نەکرێتەوە بەڵام بەداخەوە تەواوی هەوڵەکان بێسوود بوو
ئەو چالاکوانە کوردە ڕادەستی وڵاتی ئێران کرایەوە .
ئامادەکردن :جوان ڕەمەزان
