به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نێك سێ خوێندکار گیانیان لەدەستدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاوه‌نێك له‌قه‌زای شه‌رگاتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 12 كه‌سی دیکەش برینداربون.
له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاوه‌نێكی چەکدارانی داعش سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون
سه‌رچاوه‌یه‌كی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئێوارەی ئەمڕۆ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاوه‌نێكی چەکدارانی داعش به ژماره‌یه‌ك خوێندكاردا له گوندی گنعوسی باكوری ڕۆژئاوای قه‌زای شه‌رگات، سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 12 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هێز ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوكهو سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، هێز ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوكهو سه‌رجه‌م برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستۆته‌وه.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی لەوەشکرد، كوژراوه‌كانیش گەیاندراونەتە پزیشكی دادوەری سه‌ڵاحه‌دین، لێكۆڵینه‌وه‌شیان له‌و ڕوداوه ده‌ستپێكردوه.
