ژمارەیەك شوفێر لەسەر خواردنەوەی مەی دەستگیر كران
فازڵ حاجی وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ھاتووچۆی ھەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك كۆمەڵێك وێنەی مادە ھۆشبەرەكانی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت ، ئه‌و وینانه ریكلام نین بۆماده سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ، ریكلامیش نین بۆشوێنێك كه مه‌شروبی تیا بفرۆشریت ، ئێمه سپۆنسه‌ری بین ، به‌ڵكو ئه‌مه خه‌رمانه‌ی چه‌ند مانگێكی كاركردنی هۆبه‌ی نه‌هێشتنی لێخوڕینه له‌ژێر كاریگه‌ری مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كان كه‌به‌ده‌ست شۆفێرانه‌وه گرتویانه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوه وخاوه‌نه‌كانیان دراونه‌ته دادگا كه‌هه‌ندێك جۆر له‌مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كان ته‌نانه‌ت له‌ولاته ئه‌وروپیه‌كانیش په‌یدا نابن
وتەبێژی هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له‌هه‌موو لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌كات كه كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن، به ته‌نها بۆ پۆلیسی هاتووچۆی جێنه‌هێڵن.
دەشڵێت ، به پیاسه‌یه‌كی 120 مه‌تری و رۆیشتن به‌ره‌و لای عینكاوه و فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی ھەولێر هه‌موو شتیك ئاشكرا ده‌بیت. هیوادارین ئه‌م بانگه‌وازه‌مان بگاته شوێنی خۆی و هه‌ر ئه‌مشه‌و كه شه‌وی هه‌ینیه زیاترین خواردنه‌وەی مادە كحولییەكان له‌م شه‌وه ده‌كرێت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره بكرێت زۆرترین كه‌س ده‌ستگیر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ماڵوێرانییه‌كان به‌رده‌وام نه‌بن.