ژنێک بەهۆی تەزوی کارەباوە گیانی لەدەستدا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی تەمەن ٤۸ ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانەی بەناوی (آ،آ) دانیشتوی ڕانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە. تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
ئامادەکردنی:شەهلابەکر
