نامەوێ
باوەڕ به گوێيەكانم بکەم و
گوێم له دەنگت نەبێ
باوەڕ به چاوەکانم بکەم و
چاوم لێت نەبێ
باوەڕ به دڵم بکەم و
ڕۆحم لات نەبێ
باوەڕ به دووریت بکەم و
جەستەم لات نەبێ
من نامەوێ
هه میشه لێم دوور بیت و
هەناسەت لام نەبێ
من نامەوێ نا
ئه م دڵه بێ ئۆقرەیەم
هەمیشه
چاوەڕوان بێ
نووسینی :ئاریان خەزنەدار
