جووتیارێکی سنوری چەمچەماڵ تۆشی شۆکت ئەکات
دەڵێ تایبەتە بە دۆڵمە... جووتیارێکی کورد تەماتەیەکی شێوە
جیاواز بەرھەم دەھێنێت جووتیارێکی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ دوای چەندین ساڵ توێژینەوە،توانی جۆرە تەماتەیەکی شێوە جیاواز و تایبەت بە دۆڵمە بەرھەم بھێنێت. شێخ جەمالی کربچنە کە جووتیارێکی دانیشتووی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵە و خاوەنی بەرهەمی تەماتە شێوە جیاوەزەکەیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای چوار ساڵ توێژینەوە توانیمان جۆرە تەماتەیەکی جیاواز لەتەماتەی ئاسایی بەرھەم بھێنین". گوتیشی: "ئەو تەماتەیە کە شێوەی لە کولەکەی بچوک دەچێت زۆر بەتامە و ڕەنگێکی جوان و گەشی ھەیە و بۆ دروستکردنی دۆڵمە زۆر گونجاوە". ئەو جووتیارە دەشڵێ"دوای ڕەزامەندی و پەسندکردنی تۆوی ئەو تەماتەیە لەلایەن لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی
سلێمانی،تۆوەکەی بەناوێکی کوردییەوە دەخەمە بازاڕەوە".
ئامادەکردنی :هەورامان خالید


