ژنێک لەشاری قەڵادزێ خۆی سوتاند
قەڵادزێ: ژنێکی بەساڵاچوو خۆی سوتاند
کاتژمێر 3:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( م . خ . ک ) لەدایک بووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە لایەن مەفرەزەکانی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ. ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە، کە بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە کە دایکی دوو کوڕ و سێ کچە. دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەوتاوانی پشدەر چونە شوێنی مەبەست بۆ کەشفکردن و هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕینقەڵادزێ: ژنێکی بەساڵاچوو خۆی سوتاند
کاتژمێر 3:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( م . خ . ک ) لەدایک بووی 1934، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە لایەن مەفرەزەکانی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە، کە بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە کە دایکی دوو کوڕ و سێ کچە.
دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەوتاوانی پشدەر چونە شوێنی مەبەست بۆ کەشفکردن و هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و
لێکۆڵینەوەش بەردەوامە
ئامادەکردن :ئەمین کەرکوکی
