ئه‌حمه‌د خه‌لیل نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه
گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، وه‌ك له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه، ئێسته سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین بەرهەمی هونەرییەتی کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی “من هەقمە”.
بڕیار فەتاح دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپەکەیه و “من هەقمە” نوێترین گۆرانی ئەحمەد خەلیلە کە تێکستەکەی خۆی دایناوە و موزیکەکەی تورکییە، کاری ڕیکۆردی گۆرانییەکە و ڤیدیۆ کلیپەکەی تەواو بووە، لە بەرهەمهێنانی ئێم بی میدیایە.
ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌حمه‌د خه‌لیل ته‌واوى هه‌وادارانى له‌ده‌ستدا به‌جۆرێك ئێسته كه‌مترین باسى ئه‌ویش له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ى دڵى هه‌وادارانى بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 2012 دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم ڤیدیۆکلیپیشی بە ناوی “چاوەڕوانی” بوو کە بە وتەی خۆی بە پارەی کرێکاری بەرهەمیهێناوە، خاوەنی زیاتر لە 12 ڤیدیۆ کلیپە و دانیشتنی گۆرانی هەیە، بەرھەمەکانی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆری ھەیە.

