رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 5 ده‌یه‌یی رابردوو، پزیشكێكی ئوستراڵی خانه‌نشین له‌كاتی پشكنیندا ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 35 نه‌خۆشی ئافره‌ت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، “رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، دوای پشكنینی ماڵی پزیشكێك به‌ناوی كۆن كریكۆری ته‌مه‌ن 75 ساڵی له شاری ملبۆرن، ئاشكرا بووه، ناوبراو ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 35 ئافره‌ت، كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سه‌ردانی ئه‌و پزیشكهیان كردبوو”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، “وادیاره پزیشكه‌كه هه‌ستی به‌وه كردووه، چاودێری و لێكۆڵینه‌وه له ره‌فتاره‌كانی ده‌كرێت، بۆیه ساڵی رابردوو بڕیاریداوه به پاساوی نه‌خۆشی مێشك داوای خانه‌نشینی له ده‌وڵه‌ت بكات”.
لێپرسینه‌وه‌كان و لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی له‌لایه‌ن 35 ئافره‌ته‌وه پێشكه‌ش كراون، ده‌ریانخستووه كریكۆری پزیشك له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ره‌فتاره‌كانی له گێچه‌ڵپێكردنی سێكسییه‌وه به نه‌خۆش بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی گۆڕیوه و بۆ ماوه‌ی 49 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ی به‌رده‌وام بووه.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، “ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی ده‌ست ئه‌و پزیشكه له ساڵانی 2004 و 2008 سكاڵاكانیان تۆماركردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدران پێیان راگه‌یاندبوو، “كهیسهكهتان لاوازه”، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵاكان له دژی ئه‌و پزیشكه كه‌ڵه‌كه‌بوون و به گه‌واهیدانی ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆشه‌كان تۆمه‌ته‌كانی پشتڕاست كرانه‌وه”.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكراشیكرد، “ئێستا ئه‌و پزیشكه به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامن
