هەموو شتێك لەسەر قەشە ئەمریكیەكە ئاشكرابوو.. بۆچی ئەمریكا ترسی هەیە..؟ ئەو قەشەیە چ زانیاریەكی لایە..؟
بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌ی له لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراوه، پرسیاری نوێی سه‌باره‌ت به رابردووی قه‌شه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، وه‌ك سه‌ربازێك له شه‌ڕی عێراق به‌شداری كردووه. چه‌ندین وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌ده‌گه زێڕه گرتووه، كه له عێراق دۆزیویانه‌ته‌وه.
برۆنسۆن، ته‌مه‌نی 50 ساڵه. ئه‌ندامێكی مارێنز بووه. له شه‌ڕی رووخاندنی رژێمی به‌عسدا، ئه‌ركی تایبه‌تی له عێراق به‌جێهێناوه. گرنگترین ئه‌ركه‌كانیشی دۆزینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی سه‌دام حوسێن و شوێنه‌واره گرنگه‌كان بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، سایتی سۆمه‌ریه نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه ئه‌و زانیارییه نهێنیانه‌ی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق ده‌یان زانێت ئاشكرایان بكات.
سایته‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، ده‌گونجێت هه‌واڵگری توركیا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بووبن. ئه‌مه‌ش وایكردووه، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ ئازادكردنی قه‌شه‌كه بگرێته به‌ر.
ئه‌و سایته ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كه له توركیا وه‌ك شانه‌ی نووستوو به‌كارده‌هێنرێن، هه‌وڵیان داوه ئه‌و قه‌شه‌یه تیرۆر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه نهێنیانه‌ی له‌لای هه‌ن نه‌كه‌ونه ده‌ست توركیا. ئه‌مه‌ریكییه‌كان مه‌زنده‌یان كردووه ئه‌و زانیاریانه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌یان شكستیان هێناوه.
قه‌شه برۆنسۆن له 2016دا له لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركرا. له‌و كاته‌وه ئه‌و دۆسیه‌یه، بووه‌ته خاڵی ناكۆكی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا.
دوای ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی تهمموز/ یۆلیۆی 2016، هه‌وڵێكی شكستخواردوو بۆ كوده‌تا درا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت درێژكرد، كه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه.
برۆنسۆن له لایه‌ن توركیاوه به تێوه‌گلان له هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه و یارمه‌تیدانی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان تۆمه‌تبار كراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌و قه‌شه‌یه ئازاد نه‌كات، سزای قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.