ژنە پەرلەمان تارێکی رووسیا داوای لەکچان کردووە سێکس لەگەل هەموو پیاوێک نەکەن
ژنه په‌رله‌مانتارێكى رووسيا، داواى له ژنانى وڵاته‌كه‌ى كرد، خۆيان له پياوانى ره‌شپێست به‌دوور بگرن و له كاتى مۆنديالدا سه‌رجێى له‌گه‌ڵ ره‌شپێسته‌كان نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌يه‌كى دوو ره‌چه‌ڵه‌ك نه‌هێننه دنياوه.
تمارا بليتنيۆڤا، سه‌رۆكى ليژنه‌ى كاروبارى ژن و منداڵ له ئه‌نجوومه‌نى دۆماى رووسيا(په‌رله‌مان) رايگه‌ياند، ئه‌و ئافره‌ته رووسيانهى ده‌كه‌ونه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ بيانيه‌كان، زۆربه‌ى جار، پهيوهندييهكهيان به ناخۆشى كۆتايى دێت. كاتێكيش ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، تووشى زه‌حمه‌تى زۆر ده‌بن و ناتوانن منداڵه‌كانيان بگێڕنه‌وه.
ساڵى 1980 يارييه‌كانى ئۆڵۆمپياد له رووسيا به‌ڕێوه‌چوون و دواى ئۆڵۆمپياد، منداڵانێك له‌دايكبوون، كه ناسنامه‌ى باوكيان ديار نه‌بوو، دوو ره‌چه‌ڵه‌كى بوون و به "منداڵى ئۆڵۆمپياد" ناويان ده‌بردن، چونكه ئه‌و كاته له رووسيا ده‌ستكه‌وتنى ئامرازه‌كانى رێگرى له سكپڕبوون كه‌مبوون و هه‌موو ئافره‌تێك نهيدهتوانى به‌ده‌ستيان بخات، بۆيه زۆربه‌ى ئه‌و ئافره‌ته رووسيانهى له‌گه‌ڵ هانده‌رانى بيانى خه‌وتبوون دووگيان ببون و كۆرپهكانيان سپى پێست نه‌بوون.
ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره به راديۆى (گۆڤۆريت مۆسكڤا)ى راگه‌ياندووه، پێويسته ژنانى رووس خۆيان له سه‌رجێى له‌گه‌ڵ ره‌شپێسته‌كان و دووگيان بوون لێيان بپارێزن، چونكه منداڵانێك ده‌خه‌نه‌وه، كه وه‌ك رووسه‌كان نين و سه‌ره‌نجام ئه‌و منداڵانه رووبه‌ڕووى جياكارى ده‌بنه‌وه.
بليتنيۆڤا، ئه‌وه‌شى گوت: بيانييه‌كان كاتێك دێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه، ڤايرۆسى جۆراو جۆر له‌گه‌ڵ خۆيان ده‌هێنن و ئافره‌تانى رووس تووش ده‌كه‌ن.
به بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنى مۆنديالهوه، هانده‌ران له 31 وڵاتى جيهانه‌وه روو له رووسيا ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى بينينى يارييه‌كان.
بڕياره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (14ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) ئاهه‌نگى ده‌ستپێكى يارييه‌كانى جامى جيهانى تۆپى پێ به يارى نێوان رووسيا و سعووديه ده‌ستپێ بكات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز