کاغزی ئەلەمنیۆم و زیانەکانی بزانە
لە ئێستا کاغەزی ئەلەمنیۆم بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ ئامادەکردنی خۆراک زۆر بەکاردێت، بەبێ ئەوەی مەترسییەکانی بزانن، لەم بارەیەوە ئەندازیاری خۆراک لەشکر حەمید روونکردنەوە دەدات.
دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم زۆر بەکاردێت بۆ برژاندنی خۆراك بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە، كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونکە ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نییە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشێکی زۆری لە ماددەی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت.
هەربۆیە شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن بەخێرایی ئەم دیاردەیە، واتە بەکارهێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆم کەمبکرێتەوە، چونکە زیانی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژە بەوەدەکەن، كه كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێت و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز دەتوێتەوە و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێت.
زۆربوونی ئه‌له‌منیۆمیش له جهستەدا ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناوده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله و مێشك و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دات.
به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ برژاندنی ته‌ماته و لیمۆ و په‌تاته و ڕووه‌كه‌كان زیانه‌كانی دوو هێندهیە، هەربۆیە به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێویسته له به‌كارهێنانی كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم بۆ دروستكردنی خواردن .