خانم ئەگەر باڵات بەرز نیە بەم جۆرە جلوبەرگ ببپۆشە
ئەو خانمانەی باڵایان بەرز نیە دەتوانن سوود لەم هەنگاوانە وەربگرن بۆ ئەوەی باڵایان بەرزتر دەربكەوێت و جوانتر دەربكەون :
1- دوور بكەوەرەوە لە پۆشینی عەزی درێژ و ئەو كراسانەی چوارگۆشەیان تێدایە چونكە ئەمە هەستێكی وات پێدەبەخشێت كە باڵات كورتە .
2- لەكاتی هەڵبژاردنی جینز و پانتۆڵی قوماشدا هەوڵبدە پانتۆڵی سێچارەك و كورت لەپێمەكە ئەمە زیاتر باڵات كورت پیشان دەدات .
3- ئەگەر ئارەزووی پۆشینی تەنورەی كورت دەكەیت ئەوە لەكاتی هەڵبژاردنی گۆرەویدا هەوڵبدە ئەو گۆرەویە هەڵبژێریت كە هەمان ڕەنگە لەگەڵ تەنورەكەت .
4- بۆ هەڵبژاردنی ئێكسسوار باشتر وایە ملوانكە و ملپێچ و ڕەفتەی گەور ە بەكاربهێنیت .
5- پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێبكە بەڵام بە جۆرێكیش نا كە زیاد لەپێویست بەرز بێت .
6- جانتای قەبارە گەورە مۆدێلێكی جیهانیە بەڵام باشتر وایە ئەو خانمانەی باڵایان بەرز نیە دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی جانتای قەبارە گەورە