هەوکردنى ئەندامی زاوزێی مێینە.. نیشانەکانی
هەوکردنى ئەندامى زاوزێی مێینە یەکێکە لە بەربڵاوترین ئەو گرفتە تەندروستییانەى ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە، لێرەدا نیشانەکانى ئەو نەخۆشییە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیتان بۆ دەخەینەڕوو.
نیشانەکان:
* دەردانى شلەمەنییەکانى ئەو بەشەی لەش کە بۆنێکی ناخۆشیان دەبێت.
* خوران و هەستکردن بە سووتانەوە.
* گرژبوونی ناوچەی ئەندامى زاوزێ.
* سووربوونەوە و ئاوسانى ئەو ئەندامەى لەشی ژن.
* دروستبوونی گرفت لەکاتى میزکردندا.
* گرفت لەکاتى جووتبووندا، بەجۆرێک ژنان لەکاتى سێکسکردندا هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن.
چارەسەرکردنى هەوکردنى ئەندامى زاوزێی مێینە:
پزیشکانى ژنان و منداڵبوون دەڵێن چارەسەرکردنى ئەم نەخۆشییە، پەیوەندی بە هۆکارەکانى تووشبوونەوە هەیە، واتا بەپێی هۆکارى سەرهەڵدانى نەخۆشییەکە، شێوازى چارەسەرکردنەکەى دەستنیشان دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتییش چارەسەرەکان کە بەشێوەی دەرزى یاخود حەب یان کرێم و مەرهەم دەدرێن بە نەخۆشەکە، بریتین لە ئەنتی بایەتیک و دژە فتریات و دەرمانى دژە هیستامینۆ و کرێمی دژە بەکتریا.
بەڵام ئەگەر هۆکارى نەخۆشییەکە کەمبوونەوەى ڕێژەی هۆرمۆنی ئەسترۆجین بێت، ئەوا ئەو هۆرمۆنە بەشێوەی کرێم دەدرێت بە نەخۆشەکە بۆ ئەوەى بیدات لە شوێنی مەبەست.