ئه‌م خۆراكانه گه‌شه‌ی قژ زیاد ده‌كه‌ن
ئێسته زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رینى قژه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆیه پزیشكان به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان چه‌ند خۆراكێكی به‌سوودیان داناوه كه ده‌توانی له ڕێگه‌یه‌وه تاڵه‌كانی قژت به‌هێز بكه‌ی و رزگارت ببێت له كێشه‌ی هه‌ڵوه‌رین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كۆمه‌ڵه خۆراكێك ده‌كات كه ده‌توانی له ڕێگه‌یه‌وه تاڵه‌كانی قژت به‌هێز بكه‌ی، بۆیه ماڵپه‌ره‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ری و ده‌ڵێت، توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه كۆمه‌ڵه خۆراكێك هه‌ن زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و رزگاربوونیان له هه‌ڵوه‌رین، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆراكه‌كان به ماده دژه ئۆكسانه‌كان و ریشاڵه ماده به‌سووده‌كان و كۆلاجین و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین ئه‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین كه قژ به‌هێز ده‌كات:
یه‌كه‌م – خواردنی سه‌وزه جۆراوجۆره‌كان: پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سه‌وزه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته به‌گشتی، هه‌روه‌ها له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه هاتووه كه سه‌وزه زۆر گرینگه بۆ قژ و به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه رۆژانه گرینگی بده‌ین به خوارنی سه‌وزه.
دووه‌م – هێلكه: یه‌كێك له گرینگ‌ترین خۆراك بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ هێلكه‌یه، چونكه هێلكه بڕێكی زۆر پڕۆتین له‌خۆده‌گرێت كه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته و تاڵه‌كانی قژ، بۆیه گرینگه رۆژانه هێلكه‌یه‌ك بۆ دوو هێلكه بخۆین، چونكه ئه‌م خۆراكه پرۆتینی باش بۆ كوونیلهكانی سه‌ر دابین ده‌كات كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی قژ.
سێیه‌م – چه‌ره‌سات: یه‌كێكی تر له خۆراكه به‌سووده‌كان خواردنی چه‌ره‌ساته جۆراوجۆره‌كانه وه‌ك "گوێز، باده‌م، فسته‌ق، گازۆ و عه‌لی بابه" و چه‌ندان جۆری تری چه‌ره‌سات، چونكه ئه‌م جۆره چه‌ره‌ساتانه زۆر به‌سوودن بۆ قژ ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری تواوه‌یان تێدایه كه هاوكاری به‌هیزكردنی تاله‌كانی قژ ده‌كه‌ن.