عەبادی ڕازی بووموچە بنێری بۆکوردستان
بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ، حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشنیارێكی خستۆتەبەردەم عەبادی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت عەبادی بەشێوەیەكی مەبدەئی بەو داوایە رازی بوە.
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیید ، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ، وەك حكومەتی هەرێم پێشنیارمان كردوە ، بەغداد سلفەیەك بنێرێت بۆ هەرێم و بەپێی ئەو سلفەیە ، موچە دابەش بكرێت .
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ، ئەگەر بیانەوێت بیانو نەگرن ، ئێمە وتومانە ئەو لیستانەلەسەر ئەساسی بایۆمەتری بوە و ئەوەندە خراپی لە لیستەكان نیە ، بەڵام سەرەتا سلفەیەك بنرێن ، دواتر چەند وردبینی دەكەین كێشەمان نیە .
وتیشی " بەرێز جەنابی سەرۆك وەزیران بەشێوەیەكی مەبدەئی ، ئەمەی قبوڵكردوە ، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە"
لەبارەی نەوتی كەركوكەوە ، سەرۆكی حكومەت رایگەیاند ، پێشنیار كراوە لە جیاتی ئەوەی ئەوان ناتوانن بینیرن ، ئێمە دەتوانین لە رێگەی بۆری هەرێمی كوردستانەوە نەوتی كەركوك بنیرینە دەرەوە بەڵام ئەوەش تا ئێستا رێكەوتنی لەبارەوە نەكراوە.