بەڕێگایەکی ئاسان دانت سپی بکەرەوە
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكه‌نینێكی ناشرین ددانی زه‌رده، كه ئه‌م جۆره ددانه شێوه‌یه‌كی ناشرین ده‌دات به روخسارت و پێكه‌نینت تێك ده‌دات، بۆیه پێویسته به شێوازێك خۆمان له‌م كێشه‌یه رزگار بكه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێزی هیندی ده‌كات كه به‌سووده بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زه‌یتی گویزی هیندی یه‌كێكه له رێگه خێرا و كاریگهركانی بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان و رزگاربوون له ددانی زه‌رد، ئه‌م رێگه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند پزیشكێكه‌وه دانراوه كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند خۆبهشێك ئه‌نجام داوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له ماوه‌ی 20 خووله‌كدا ددانیان سپی بووه‌ته‌وه.
پزیشكان بۆ شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌م زه‌یته روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:
ده‌بێت یه‌ك كه‌وچك له زه‌یتی گوێزی هیندییه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌میك نانی سۆده تیكه‌ڵ بكه‌ی و له ددانتی بده‌ی بۆ ماوه‌ی 15 بۆ 20 خووله‌ك، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربی و نه‌هێڵی زه‌یته‌كه قووت بچێت، چونكه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر جه‌سته، دوای 20 خوولهكهكه خێرا زه‌یته‌كه له ده‌مت فرێبده و ده‌مت به ئاوی گه‌رم بشۆ و له‌گه‌ڵیدا به هه‌ویر ددانت به جوانی بشۆ، له ئه‌نجامدا ده‌بییه خاوه‌ن ددانێكی جوان و سپی.