چواركورتیله شیعر
---------
ئه گه ر له دڕك ده ترسيت
په نجه مه به بۆ گوڵە باخ
ئه گه ر له هه ڵدێر ده ترسيت
هه لمه كشى به ره و لوتكه ى شاخ !!!
-----------
بۆ .. ڕيشۆڵه ،
مه به ره ته پكه و داو
بۆيان ببه به
دان و ئاو !!
--------------
هه ركاتێك بوويت به شۆڕه بى
نه كه ى له( بوكه سووره ) تووڕه بى ،
لقه كانت بۆيان بكه به هێلانه ـ
ئه ى نازانيت
دارو دره خت
به جريوه و
چريكه وه ئاوه دانه ؟!
----------------
دڵدارنین
ئەوانەی لە ترسی خاچ
ناچن
بۆ
شەوژووان و
ماچ
--------------------
بوکەسوورە=جۆرە چۆلەکەیەکە
جه مال خورماڵى
