کۆمپانیای ڤایبەر، گۆڕانکارییەکی لەنێو پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)دا بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کرد.
دوێنێ سێشەممە 6/6/2017، کۆمپانیای ڤایبەر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە شوێنی تایبەتمەندیی (گەڕان بەدوای ستیکەرەکانی ڤایبەر)ی گۆڕیوە و بردوویەتیە نێو ستیکەرەکان، لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر لەنێو ستیکەرەکاندا، دەتوانن ڕاستەوخۆ شتێک بنووسن و بەدوای ستیکەرێک بگەڕێن، پاشان کە ستیکەرێکیان ھەڵبژارد، بۆ ھاوڕێیەکیان بنێرن.
پێشتر دوای ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک، ئینجا دەکرا بە نووسین بەدوای ستیکەرەکانی ڤایبەردا بگەڕێیت، بەڵام لەمەوپاش لەنێو ستیکەرەکاندا دەتوانی بەدوایاندا بگەڕێیت و دانەیەک ھەڵبژێریت.
پڕۆگرامی ڤایبەر بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ئێستاش لە جیھاندا، بە یەکەمین پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.
گۆڕانکارییەکەی ڤایبەر لەو وێنەیەدا ببینە

