كامگار به‌گ كوڕه مۆدێلێكی كورده و یه‌كێكه له‌و نمایشكارانه‌ی به‌پێی پێوه‌ره جیهانییه‌كان خاوه‌نی كێش و باڵایه‌كی زۆر گونجاوه بۆ كاره‌كه‌ی.
كامگار دڵشاد كه ناسراوه به كامگار به‌گ له‌دایكبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانیه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیە و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كاری مۆدێل ده‌كات.
ئه‌م نمایشكاره پێشتر وه‌ك سه‌ماكار له‌نێو گروپی شێره سپیه‌كان بووه له شاری سلێمانی و له ئێستاشدا ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه كاری فۆتۆ مۆدێل ده‌كات و له‌نێو چه‌ندین ڕیكلامی جلوبه‌رگی پیاواندا به‌شداری كردوه.
كامگار به‌گ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و له پلانیدایه بۆ گه‌شه‌پێدانی كاری مۆدێل له‌و وڵاته و ده‌یه‌وێت وه‌ك كوردێك، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نمایشكردنی جلوبه‌رگه ماركه جیهانیه‌كاندا بكات.
وێنەکانی ببینە:



