ئەو هۆکارانە چین کە دەبێتە هۆی خیانەتی هاوسەرگیری؟
خیانەت، یەکێکە لەو رووداوە ناخۆشانەی لە ژیان زۆرماندا روودەدات، بەڵام لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا جیاوازە و رەنگە کاردانەوەی زۆر قورس و ناخۆشی لێبکەوێتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە زانکۆی "ماریلاند" دەرکەوتووە کە هەشت هۆکار دەبێتە هۆی خیانەتی هاوسەرگیری:
1-ئارەزووی تۆڵەکردنەوە لە هاوسەرەکەی، بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت.
2-ئارەزووی سێکسی و فەرامۆشکردنی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە.
3-نەبوونی سۆز و خۆشەویستی و فەرامۆشکردنی یەکتری بەهەموو جۆرێک.
4-لایەنێکیان بە تەواوی هاوسەرەکەی فەرامۆش دەکات.
5-هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتی و نەبوونی وەفا.
6-رێزنەگرتن لە کەسایەتی، ئەمەش وادەکات ئەو هاوسەرە پەنا بۆ پەیوەندیەکی دیکە بەرێت.
7-حەزکردن بە گۆڕینی دڵخوازەکەی یان تاقیکردنەوەی چەند کەسایەتیەک.
8-بوونی پەستانێکی زۆر دەربارەی هەڵوێستێک یان کارێک.