بەگوێرەی راگهیێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر 08:02 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.0 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی گێخی سەر بە پارێزگای چەولیگ تۆمارکراوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی (ئافاد)، بوومەلەرزەکە لە پانتایی 39.36 کیلۆمەتر و لە قووڵایی 13.85 کیلۆمەتر روویداوە. لە شارەکانی دەوروبەر ههستی پێكراوه.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییهك لەلایەنە پەیوەندیدارەکان لهبارهی زیانی گیانی و ماددی بوومەلەرزەکە رانەگەیێندراوە.