لە دوای تەمەنی 20 ساڵییەوە کچان تووشی چی دەبن؟
لە دوای تەمەنی 20 ساڵییەوە کچان تووشی چی دەبن؟
دەوترێت تەمەنی بیستەکان بەشێوەیەکی گشتی خۆشترین ساڵەکانی ژیانە و بەهاری تەمەنە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بەبێ کێشەن، بەپێی توێژینەوە دەروونییەکان کچان لەم قۆناغەدا رووبەرووی کۆمەڵێک گرفتی دەروونی و بیرکردنەوە دەبنەوە بەتایبەت دوای دەرچوونیان لە زانکۆ.
ئایا ئەو گرفتانە چین؟
1-بەهۆی ئەوەی ئەو تەمەن توانا و وزەیەکی باشی هەیە، پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر جەستە و دەروونی بۆ ئەوەی بگات بە ئامانجەکانی ئایا خوێندن بێت یان کار و چالاکی و هەر جۆرە خواستێک ، ئەمەش وادەکات تووشی ماندووبوونێکی دەروونی زیاد لە پێویست بێت و دڵەراوکێی زۆر بێت، کە دەکرێت هەندێکجار بایەخ بە پشوو بدات یان وەرزش فەرامۆش نەکات.
2-ترس لە هەنگاوەکانی بەتایبەت دوای دەرچوونی لە زانکۆ، ترسی لە سەرکەوتن هەیە لە کارەکەی ناتوانێت بەباشی بەسەر بیرکردنەوەکانیدا زاڵبێت، بەڵام ئەمە هەڵەیە و ئەگەر شکستیش هەبێت دواتر هەوڵدەدەیتەوە.
3-ترسی لە تێروانینەکانی کۆمەڵگا و تەنهایی هەیە، دەیەوێت پێش تەمەنی 30 ساڵی هاوبەشی ژیانی بدۆزێتەوە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهبێنێت، بەڵام ئەمە هەڵەیە و رەنگە پەلەکردن تووشی ژیانێکی خراپت بکات.
4-دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوە بەرامبەر بەو کارەی هەتە، چۆن بەڕێوەی بەریت چۆن باشترین پێشکەشک بکەم چۆن پارەیەکی باش بێتە دەستمەوە، چۆن وابکەم بۆ داهاتوو سەرچاوەیەک بنیاد بنێم، ئەمانە بیرکردنەوەی هەڵەن و تەنها متمانەت بە خۆت هەبێت و زاڵبە بەسەر بیرکردنەوەکانتدا و بەپێی کارەکەت زانیاری باش کۆبکەرەوە و هەوڵبدە بەبێ ترس.