چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی ئالوودەی سێکس بوون
ئالوودهبوون واتا بوونى پاڵنهرێكى جهستهیى و دهروونى بۆ ئهنجامدانى كارێك بهبهردهوامى، لهگهڵ ئالۆزبوونى ژیان وپێشكهوتنى تهكنۆلۆژیا، ڕۆژ دواى ڕۆژ جۆرى نوێی له ئالووده بوون دێته كایهوه وهك ئالووده بوون به دهرمان ومادده هۆشبهرهكان،سێکس و ئینتهرنێت و قومار، ڕهنگه ئالووده بوون به سێكسیش كۆنترین جۆرى ئالووده بوون بێت له مێژووی مرۆڤایەتی.
ماڵپەڕی ئەلفەن باس لە نیشانەکانی ئالوودەبوون بە سێکس دەکات،کەسی ئالوودە جگە لە ھاوسەرەکەی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی تردا ھەیە و کەسێکی گۆشەگیرە و بەردەوام سەیری فیلمە سێکسیەکان دەکات ودەست درێژی دەکاتە سەر کەسانی دەوروبەری ناتوانێت بەسەر ئارەزووە سێکسیەکانیدا زاڵبێت و توانای کارکردنی نامێنێت،بەخەیاڵ یان بە جەستە لەگەڵ هەموو شتێک سێکس دەکات.
ئەو کەسانەی ئاڵوودەی سێکسکردن دەبن، لەهاوسەری ژیانیان جیا دەبنەوە کێشەی خێزانی زۆریان هەیە،کارەکەیان لەدەست دەدەن چونکە ئەو کەسانە بەهوی ئالوودەبوون ناتوانن کارێکی بەردەوام دیاری بکەن،ھەوڵی خوکوشتن دەدەن لە ژیاندا بێ هیوا دەبن،تووشی نەخوشیەکانی چوک و زێ یان ئایدز دەبن.
چارەسەری ئالوودەبوون بە سێکس
-لە سەیرکردنی فیلم و وێنە سێکسیەکان دووربکەوەرەوە.
-سەردانی یانەی شەوانە وئەو شوێنانەی کە پێشتر لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر سێکست کردووە مەکە.
-بیرلەوە بکەرەوە کە سێکسکردن جگە لە ھاوسەرەکەت دەبێتە ھۆی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی ئایدز و سیلان و چەند ڤایرۆسێکی تر.
-ھەوڵ بۆ ھێنانەدی ئامانجەکانت بدە،بیرۆکەکانت فراوان بکە بیر لە خێزان و کەسایەتیت بکەرەوە.
-ئەگەر بەتەنیا دەژیت ھەوڵ بدە ھاوسەرگیری بکە بۆ ئەوەی لەو گرفتە ڕزگارت بێت.
-کاتەکانت بە وەرزشکردن و خوێندنەوە و سەیرکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتیەکان بەسەر بەرە.
ئەگەر ئەم چارەسەرانە سودی نەبوو پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکرێت بە گفتووگۆ کردن یان وەرگرتنی دەرمان چارەسەربکرێت، كهسی ئالودهبوو پێویستى بە ئارامى زۆر ههیه تا لهم گرفته ڕزگارى بێت
