ڕووداوی کووشتنی گەنجەکەی سلێمانی چۆن ڕوویدا ئاشکرابوو
جێگر ئه‌نوه‌ر قادر، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له شاری سلێمانی نزیك چاڤیلاند له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراو و بێ هۆكار به فیشه‌كێك كوژرا
26/5/2020 چه‌ند هاوڕێیه‌كی جێگر ئه‌نوه‌ر له شاری هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی سلێمانی و جێگر ده‌كه‌ن و پێكه‌وه له شاره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن. ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ جێگر ئه‌نوه‌ر له گه‌ڵ هاوڕێكانی به ئۆتۆمبیلێكه‌وه سه‌ردانی رێستۆرانتی ناو شار ده‌كه‌ن و دواتر پێكه‌وه ڕوو له چیای ئه‌زمه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌وێ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌مێننه‌وه، و جێگر ئه‌نوه‌ر دره‌نگانی شه‌و به ته‌لیفۆن، په‌یوه‌ندی به باوكی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، خۆم و هاوڕێكانم دێینه‌وه ماڵه‌وه، تكایه سه‌روی ماڵه‌وه‌مان بۆ چۆڵ بكه‌ن. خۆم و هاوڕێكانم ئه‌مشه‌و پێكه‌وه ئه‌بین.
كاتژمێر 2:00 به‌ره‌به‌یانی، چێگر و هاوڕێكانی له چیای ئه‌زمه‌ڕ به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، نزیك ده‌باشان و جاڤیلاند تووشی دوو كه‌سی نه‌ناسراو ده‌بن كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری لانكرۆزێر (وه‌نه‌وشه‌ی)ی ڕه‌قه‌م كاتی سلێمانی ده‌بن و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه، له كاتی لێخرینی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، بێ هۆكاڕ ته‌قه له خێزانێك ده‌كات كه له‌و ناوچه‌یه لایانداوه و دواتریش ته‌قه له ئۆتۆمبیلێكی ”ئۆبامه” ده‌كات.
دواتر جێگر و هاوڕێكانی كه جێگر شۆفێره، دوای ئه‌و ئۆتۆمبیله ده‌كه‌وێت و لێی ده‌پرسێت ”بۆ ته‌قه ده‌كه‌ی؟” هه‌ردوو كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه، ته‌قه له ئۆتۆمبیلی جێگر ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌ریان ناكه‌وێت.
ئیدی جێگر ئه‌نوه‌ر قادر، پێشی ده‌كه‌وێت و ڕاده‌وه‌ستێت له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و داده‌به‌زێت بۆ ئه‌و كه‌سه كه بێ هۆكار ته‌قه له هاوڵاتیان ده‌كات. له كاتی دابه‌زینیدا له ئۆتۆمبیله‌كه، به هاوار بۆ شۆفێره‌كه ده‌كات و دووباره لێی ده‌پرسێت ”بۆ ته‌قه ده‌كه‌ی؟” ئێیدی له‌و كاته‌دا، فیشه‌كێكیش ده‌نێ به سه‌ر دڵی جێگر ئه‌نوه‌ر قادر و ده‌ست به‌جێ ده‌یكوژێت و هه‌ڵدێت.
به هاوكاری هاوڕێكانی، جێگر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌ن و له‌وێ پزیشكه‌كان هیچ كارێكیان پێ ناكرێت، ته‌نها كه‌سوكاری لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی، هاوڕێكانی ده‌ستگیر ئه‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه و به پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ تاوانباره‌كه‌یش له لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراوه و بڕیار وایه ڕاده‌ستی پۆلیسی سلێمانی بكرێت و هاوڕێكانی جێگر كه هیچ تاوانێكیان نیه، ئازاد بكرێن.
ڕۆحت شاد بێت و جێگه‌ت به‌هه‌شتی به‌رین بێت جێگر گیان…