وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی 24 كاتژمێری رابردووی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان نێگه‌تیڤ بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، خۆشحاڵین بە راگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکانی گومانلێکراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو کەوا نێگەتیڤە و خاڵی بوون لەم ڤایرۆسە.
دووپاتیشیكرده‌وه، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دایە و تەندروستی هاوڵاتیانمان لە سەرووی هەمووانە.