دوو تەقینەوە لەشاری کەرکوک ڕۆیدا
لەکەرکوکـ تەقینەوەیەکـ ڕوویدا
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ۸ـی
کانونی دووەمی ۲٠۲٠ لەگەڕەکی ڕاپەڕین (قادسیە)ـی شاری کەرکوکـ، نزیکـ یانەی (سۆلاف) بۆمبێکی لکێنراو بەئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکـ تەقیەوە، جگە لەزیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو
تەقینەوەی دووەمیش
کەمێکـ پێش ئێستا لەسنوری گوندی (تەلحەمە)ـی سەر بەقەزای (داقوق)ـی باشوری کەرکوکـ، بۆمبێکی چێنراو بەئۆتۆمبێلێکی سەربازی فەوجی ۳ـی لیوای ٤۵ـی سوپای عێڕاق تەقیەوە، لەئەنجامدا پێنج سەرباز برینداربوون، وبرینی دوانیان سەختە.
سەرچاوە:BK