ئەو کچە شینپۆشەی کچانی وڵاتەکەی بردە یاریگا
به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ ته‌ماشاكردنی یارییه وه‌رزشییه‌كان، ژنان بۆیان نییه بچنه ناو یاریگه و ستادیۆمه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش بێزاریی لا دروست كردوون و چه‌ندان ڕێگه‌یان به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه بگۆڕێ و بتوانن بچنه یاریگه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ند بێت به بڕیاری خۆی و ئه‌و به‌شداریكردنه به به‌شێك له تێكدانی نه‌ریته‌كان هه‌ژماری ده‌كرد. یه‌كێك له ژنه وه‌رزشدۆسته‌كانی شاری تاران به‌ناوی "سه‌حه‌ر خودایاری" دوای ئه‌وه‌ی به جلی كوڕانه‌وه ده‌چێته یاریگه و له‌وێ پۆلیس پێی ده‌زانێ و ده‌رده‌كرێ و ده‌درێته دادگه، له‌وێ ده‌ڵێ من هیچ به‌ڕه‌ڵایییه‌كم نه‌كردووه، ته‌نیا ده‌مه‌وێ وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك سه‌یری یاری كه‌م، به‌ڵام دادگه بڕیار ده‌ده‌ن بیگرن، ئه‌ویش له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی پار، له به‌رده‌م داگه ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و به‌و شێوه‌یه به‌په‌له ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت ڕزگاری بكه‌ن، به‌ڵام ڕزگاری نابێ و ده‌مرێ.
حكوومه‌تی ئێران هه‌وڵی دا، هه‌واڵی خۆسووتاندنی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 29 ساڵه كه نه‌یده‌ویست ناویشی ئاشكرا بكرێ، هیچ زانیارییه‌كی بڵاو ببێته‌وه. خوشكه‌كه‌ی ئاشکرای دەکات: سەحەر یه‌كێكه له هه‌وادارانی تۆپی پێ و هه‌میشه ئاواتی بووه بچێته ناوی یاریگه‌وه، بۆیه دواجار ئه‌و بڕیاره سه‌خته‌ی دا كه بووه‌ته هۆی سووتاندنی زیاتر له 90%ی جه‌سته‌ی و مرد.
پێش ئه‌م ڕووداوه به چه‌ند ڕۆژێك، له یه‌كێك له یارییه‌كانی خوولی تۆپی پێی ئێرانی‌دا، ده‌چێته ناو یاریگه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاه‌نده‌ری یانه‌كه‌ی ته‌ماشای یارییه‌كه بكات، به‌ڵام له‌وێ پۆلیس ده‌یكاته ده‌ره‌وه و به‌هۆی ئه‌و ناڕازییانه‌ی ده‌ری بڕیوه، چه‌ند ڕۆژێك ده‌گیرێ و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێ. خانه‌واده‌كه‌ی له ڕێی پارێزه‌رێكه‌وه بیانووی ئه‌وه دروست ده‌كه‌ن كه باری ده‌روونیی ته‌واو نییه، هه‌ر بۆیه زووتر ئازاد ده‌بێ، بەڵام خۆی بەو بیانووە ڕای نابێ، ئاماده نه‌بوو به شێت له دادگه ناوی بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كارێك كه هه‌رگیز هه‌ڵه نییه، تاوانی بۆ هه‌ژمار بكرێ.
به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێران، هیچ پیاوێك نابێ بۆ ته‌ماشاكردنی یاریی كچاندا بچێته ناو یاریگه و ستادیۆمه‌كانه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هیچ ژنێكیش بۆی نییه هانده‌ری یاریی پیاوان بێت، به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێ دیمه‌نی ناو یاریگه‌كان بینراون كه ئافره‌ت خۆیان خستووه‌ته سه‌ر شێوه‌ی پیاوان بۆ ئه‌وه‌ی به دزیی چاودێریی پۆلیسه‌وه بچنه ناو یاریگه.
دوای 40 ساڵ له پێڕه‌وكردنی ئه‌و یاسایه و نه‌هێشتنی ژنان بۆ چوونه ناو یاریگه، به‌هۆی سه‌حه‌ره‌وه، فیفا بڕیاری سزادانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێرانی دا، بۆیه به ناچاری ده‌رگه‌ی یاریگه‌كانیان به‌ڕووی خانماندا كرده‌وه.
-----
تێبینی: ئەمە سێیەم بابەتی زنجیرەیەکە بەناوی "خاتوونی كۆڵنه‌ده‌ر" هه‌ر جاره و یه‌كێك له خانمانی دونیا كه له بواره جیاوازه‌كان كاریان كردووه باس ده‌كه‌ین. دیاریكردنی كه‌سه‌كان پابه‌ند نییه به هیچ بنه‌مایه‌كی مێژوویی و بابه‌تییه‌وه، ئامانجمان دانانی ئاشناكردنی هه‌ر خانمێكه كه كۆڵنه‌ر بووه له بواره‌كه‌ی خۆی، له هه‌ر بوارێك و له هه‌ر سه‌رده‌مێك بێت.
#خاتوونی_کۆڵنەدەر
#كوردۆ_شابان #kurdo_shaban