• نوێ

    خۆپیشاندان دژی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت داواکرێت هەموو خەلکی ئەوشارە بەشداربێت


    خۆپیشاندان دژی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت داواکرێت هەموو خەلکی ئەوشارە بەشداربێت


    شاری کەرکوک خۆئامادەکردن بۆ خۆپیشاندانی 18/12020 کاتژمێر 10 بەیانی لە پێش بینای پارێزگاری کەرکوک
    وەرن بۆ خۆپیشاندان مەترسن داوای مافی خۆتان بکەن دامەنیشن لە ماڵەوە دڵنیابن ئەگەر ئێوە دوای مافی خۆتان نەکەون کەس دوای مافی ئێوە ناکەوێت و کەس مافتان بۆ وەرناگرێت وەرن بۆ خۆپیشاندان بۆ مێژوو بۆیری خۆتان تۆمار بکەن دژی زوڵم و ستەم
    خۆپیشاندانی دەکەین دژی زوڵم و ستەم کە ئێستا لەنەتەوەی کورد دەکرێت لە شاری کەرکوک لەلاین پارێزگاری ناشەرعی کەرکوک و گەندەڵ و شۆڤێنی (راکان سەعید) کە زەوی جوتیارانی کورد بەبریاری شۆڤینی ئەدات بەکەسانی دیکە و بەئارازوی خۆی گەندەڵی دەکات لە پرۆژەکانی شاری کەرکوک و نەرخی پارەی کارەبا گران دەکات و کاتی کارەبای مووەلیدە و کارەبای وەتەنی کەم دەکاتەوە و هیچ پرۆژەیەک لە گەرەکە کوردییەکان ئەنجام نادات 

    خۆپیشاندان دەکەین دژی بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک (عەبد عەلی حوسێن تەعمە) گەندەڵ و شۆڤێنی کەبە ئاشکرا بە شۆڤینی غەدری لەو کەسانەکردووە کە ساڵانێکە ناویان لە پەروەردەی کەرکوک نوسیووە بۆ تەعینات و بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک هەڵساوە بە گەندەڵی و شۆڤێنی ناوی کەسانی تری داناوە و ناوی ئەو کەسانە دەرنەچووە کەمافی خۆیانە تەعین بکرێن لە پەروەردەی شاری کەرکوک کە ساڵانێکە چاوەرێ تەعینن

    بژی ئازادی سەر بەرزم بەرامبەر بە مێژوو کە مێژوو بە سەر شۆری باسم ناکات ( بەهادین نەسرەدین) هاوڵاتی دانشتوی شاری کەرکوک
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خۆپیشاندان دژی پارێزگاری کەرکوک دەکرێت داواکرێت هەموو خەلکی ئەوشارە بەشداربێت Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top