بەپەلە دووژن ومنداڵێک کوژران
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری (ئیسلام ئاوا)ى سەر بە پارێزگای کرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، دوو ژن و منداڵێک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.
ڕێكخراوى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، کاتژمێر 6ی ئێوارەی دوێنێ پێنجشه‌ممه 14/11/2019، لە گەڕەکی (سەید حشمەت)ی شاری ئیسلام ئاوا، ئەندامانی بنەماڵەیەک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەوە بە ناوی (ب، ع) کوڕی ده‌ستڕێژى گولله‌یان لێ كراوه و کوژراون.
باس له‌وه‌ش كراوه، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا زاواكه‌یان سێ کەسی كوشتووه، دوویان ژنن، ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان منداڵێكه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه دواى ڕووداوه‌كه، تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
