تاران جۆری ئه‌و مووشه‌كانه ئاشكرا ده‌كات كه قه‌ڵای دیموكراتی پێ بۆردومانكرد
ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، “ئه‌و مووشه‌كانه‌ی رۆژی شه‌ممه، سوپای پاسداران قه‌ڵای دیموكراتیان له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان پێ بۆردومانكرد، له جۆری “فاتح 110″ بوون”.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كات، مووشه‌كی فاتح به گۆشه‌ی لار ئاراسته ده‌كرێن، یه‌كێكه له‌و جۆره مووشه‌كانه‌ی ئێران كه له پێكاندنی ئامانجه‌كه‌یدا زۆر ورده و له‌ڕووی مه‌وداوه چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌یه، كڵاوه مووشه‌كیه‌كه‌ی “فاتح 110” كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 500 كیلۆگرام.
ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشکردنە سەر بارەگاکانی دیموکراتەکانی کۆیە راگەیاند، کە بووە هۆی قوربانی‌کردنی 54 لە ئەندامانی هەردوو حزب.
لە راگەیەندراوه‌كه‌دا سوپای پاسداران، ئاشكرایكرد، حەوت مووشەکی مەودا کورت کۆبوونەوەیەکی سەنتەری سەرکردەكانی دیموكراتی كردووه‌ته ئامانج، كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پاسداران به “تیرۆریست” ناویان ده‌بات.
سوپای پاسداران دەڵێت: “ئەو سەنتەرەیان تێکشکاندووە کە پلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی تێدا کراوە”.
ئێران ئەوەشی نەشاردۆتەوە: “هێرشەکە لەلایەن یەکەی مووشەکی سوپای پاسداران بە بەشداری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە”.
رۆژی شه‌ممه، 8ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌ك باران كرا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
