ده‌بێت چی بكه‌یت كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رامبه‌رت ده‌گۆڕێت
له دوای هاوسه‌رگیری زۆر شت هه‌یه كه له ژیانی تاكدا ده‌گۆڕێت زۆر كات په‌ستانی ژیان و كێشه‌كان له‌سه‌ریان زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئایندهی په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان دروست ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌زانن به چ جۆرێك چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.
1- پێویسته هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاریه بزانیت كه تیایدا ڕویداوه:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت گۆڕاوه ئه‌وه پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ وا بیر بكه‌یته‌وه كه ئه‌و ناپاكیت به‌رامبه‌ر ده‌كات به‌ڵكو زۆر كات هۆكاره‌كه‌ی په‌ستانی ده‌ره‌كی ژیانه و تۆش ده‌بێت زیره‌كانه ئه‌و كاره بكه‌یت و هۆكاره‌كه‌ی بزانیت.
2- لێی نزیك ببه‌ره‌وه:
ببه به هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌ت و ئه‌و شاخه سه‌هۆڵه بتوێنه‌ره‌وه كه له‌نێوان په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئێوه‌دا دروست بووه .
3-كاتی پێ بده و قسه بكه‌ن به یه‌كه‌وه:
ئه‌گه‌ر كاتت نیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنیشیت و گوێی بۆ بگریت ئه‌وه ته‌نها لۆمه‌ی خۆت بكه و پرسیاری ئه‌وه‌ش مه‌كه كه بۆچی له‌گه‌ڵت گۆڕاوه چونكه هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرایه.
4-زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه بكه:
ئه‌گه‌ر له تۆدا ڕه‌فتارێك هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕه ده‌كات ئه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆتدا بچۆره‌وه ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ردوو لا هه‌یه هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن.
5-ئه‌و كاره بكه كه چاوه‌ڕێی ناكات لێت:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات ته‌ماشای یاری تۆپی پێ بكات و تۆش پێشتر رٍقت لێی بووه‌ی ئه‌وه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵی دابنیشه و ته‌ماشای یاری بكه یان ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌گه‌ڵ بكه كه ئه‌و ئاره‌زووی ده‌كات ئه‌مه دۆخی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئێوه ده‌گۆڕێت.
