په‌رله‌مانتارێك له‌باره‌ی مووچه‌وه مژده ده‌داته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران
په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م خوله، بودجه‌ی 2019ی هه‌رێم تێپه‌ڕێنێت، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاساییش مژده‌یه‌ك بهموچهخۆران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه"، ده‌شڵێت:"له‌ساڵی داهاتودا دۆخی موچه‌و بژێوی خه‌ڵك باشده‌بێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، " ساڵی داهاتوو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت".
مونا نه‌بی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌تۆڕی هەواڵى سلێمانى ڕاگه‌یاندوە، "هه‌رچه‌نده تائێستا ناوه‌ڕۆكی بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێم نازانرێت، به‌ڵام ساڵی داهاتوو هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره مژده‌یه‌ك به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌كاتی ڕه‌وانه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتوی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ی ورد بۆ داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر زانرا به‌كۆی داهاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه مانگانه به‌غدا ده‌ینێرێت، ده‌توانرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه".
له‌باره‌ی دۆخی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ساڵی 2019، مونا نه‌بی وتی:"ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان واز له‌موزایه‌ده‌ی سیاسی بهێنن، ئه‌وه دۆخی دارایی له‌ساڵی داهاتودا به‌تایبه‌ت بۆ موچه‌خۆران زۆرباشده‌بێت".