یەکێتی ئەوروپا چییە ؟
یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كێتییه‌كی سیاسی-ئابوورییه كه له 28 وڵات پیكهاتووه و ژماره‌ی دانیشتوانانی زیاتره له 508 ملیۆن كه‌س و به شێوازێكی تێكه‌ڵا له فره نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كات.
دامه‌زراوه‌كانی خواره‌وه بنه‌مای سه‌ره‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێك دێنن و به پراكتیك به ده‌سه‌ڵاته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ژمێردرێن:
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا، دیوانی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وروپا.
هه‌موو شتیك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئابووریی ئه‌وروپا یان بازاری هاوبه‌شه‌وه ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆمه‌ڵگه‌ی ئابووریی ئه‌وروپایه كه له ساڵی 1957 به رێككه‌وتننامه‌ی رۆم له‌نێوان شه‌ش وڵات ئیمزاكرا، پاش زیادبوونی ئه‌ندامه‌كانی، له ساڵی 1993 رێككه‌وتننامه‌ی ماستریخت، چوارچێوه‌یه‌كی نوێ به‌دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له بازاڕێكی ناوخۆییه‌وه به‌ره‌و یه‌كێتییه‌كی گه‌وره هه‌نگاوی هاوێشت، به رێككه‌وتننامه‌ی شنگل، هاتوچووی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام، به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ناوچه‌ی شنگن ئاسانتر بوو و پشكنینی سه‌ر سنووره‌كان بۆ پاسپۆرت هه‌ڵگیرا و ئامانجیشی گره‌نتیكردنی ئازادی هاتوچووی هاوڵاتیان، كالا و خزمه‌تگوزاری و سه‌رمایه بوو.
به‌هۆیه‌وه یاساكانی ناوخۆیی، بازرگانی، كشتوكاڵ و ماسیگرتن و زۆرێك له یاساكانی تری وڵاتانی ئه‌ندام یه‌كخران و بوونه یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له بواری سیاسه‌تی داراییه‌وه، له ساڵی 1999 دراوی هاوبه‌شی ئه‌وروپا به‌ناوی یۆرۆ خڕاوه بازار كه دراوی 19 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و به ناوچه‌ی یۆرۆ ناسراوه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا 7.3% دانیشتوانانی جیهان پێك دێنیت. له ساڵی 2014، كۆی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی (GDP) یه‌كێتی ئه‌وروپا 18.469 تریلیۆن دۆلار بوو كه 24% كۆی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی جیهانی پێكهێناوه و هێزی توانایی كڕینی 17% بووه.
به‌پێی ئاماری یۆ ئێن دی پی، 26 وڵات له كۆی 28 ئه‌ندامی یه‌كێتێ ئه‌وروپا له‌بواری پاراستنی مافی مرۆڤه‌وه له ئاستێكی زۆر به‌رزدان.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ساڵی 2012، خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی وه‌رگرت. به‌هۆی سیاسه‌تی هاوبه‌شی ده‌ره‌وه و ئه‌منی، رۆڵێكی به‌هێزی له په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه و به‌رگری هه‌یه و نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی دیپلۆماسی بۆ جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی بازرگانیی جیهانی، گرووپی هه‌شت و گرووپی 20 هه‌یه.
شه‌ش وڵات داوای ئه‌ندامه‌تی فه‌رمی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كه تا ئێستا ئه‌ندامی چاودێرن. توركیا، ئایسله‌ند، مونێگرۆ، سربیا، مه‌كه‌دۆنیا، جۆرجیا، هه‌وڵی ئه‌ندامه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، كه توركیا به‌هۆی پرسی كورد و قوبرس و كیشه‌ی كلتووری و ئایننی كه‌مترین چانسی هه‌یه و كاردانه‌وه‌ی زۆریشی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ده‌بێته دووه‌مین شووك كه یه‌كێتی ئه‌وروپا دهههژێێنیت.
له ساڵی 2005، ده‌ستووری یه‌كێتی ئه‌وروپا له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی فه‌ره‌نساوه ره‌تكرایه‌وه، كه ئایندهی یه‌كێتی ئه‌وروپا تووشی سه‌رلێشێواوی كرد، به‌تایبه‌تی كه فه‌ره‌نسا خۆی به پارێزه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌زانێت و هه‌وڵی به‌هێزكردن و فراوانتركردنی ده‌دات.