چارەسەری زیبکەی ڕوخساری گەنجان چیە
زۆربهی گەنجان لە تەمەنی هەرزەکاری بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە هۆرمۆنەکانیان رووخساریان تووشی زیپکەی زۆر دەبێت, بۆ ڕزگاربوون لەم بارودۆخە دەتوانن ئەم گیراوە سرووشتیانە بەکار بهێنن:
یەکەم، گیراوهی ههنگوین و لیمۆ, گیراوهی ههنگوین و لیمۆ باشترین رێگایە بۆشێداڕكردنی پێست و وشکكردنهوهی زیپکە، دەتوانن بڕێکی کەم ئاوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکەن و پاشان بۆ ماوەی ١٠ خولەک لە زیپکەکانی رووخسارتانی بدەن و پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆن.
دووەم، ئاوی تەماتە بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی A کاریگەری باشی دەبێت لەسەر لەناو بردنی زیپکە.
سێیەم، بۆ نەهێشتنی زیپکە دەتوانن پارچە سەهۆڵێکی بچووک بۆ ماوەی چەند خولەک لە سەر شوێنی زیپکەکان دابنێن بێگومان کاریگەری باشی دەبێت، سەهۆڵ جگە لەوەی زیپکە لە ناو دەبات رێگری دەکات لە دروستبوونی بەکتریاکانی پێست.
چوارەم، ماسکی خۆڵ، زیپکەکانی سەر رووخسارتان بە باشترین شێوە پاک دەکاتەوە و رێگری دەکات لە هەوکردنی پێستی رووخسارتان.
پێنجەم، دەتوانن سوود لە ماسکی خەیار و ماست وەربگرن ئەم گیراوەیە 100% دژی زیپکە و بەکترییای پێستە.
ئامادەکردنی سەروەر جمال