راگەیێندراوێک لەبارەی ئەنجامی سکاڵاکان بڵاوکرایەوە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی سکاڵاکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 1436 سکاڵا لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تۆمارکراون، بەهۆشیانەوە دەنگەکانی 103 وێستگە هەڵوەشێندراونەتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەگشتی 1436 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت، گشتیی و دەرەوە تۆمارکرابوون، دوای پێداچوونەوەش لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرکەوتووە 33 سکاڵای سوور هەبوونە.
لەبارەی ئەو 103 وێستگەیەی هەڵیشوەشێندراونەتەوە، کۆمیسیۆن روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە: "وێستگەکان لە هەولێر، ئەنبار، بەغدا، سەڵاحەددین و نەینەوا هەڵوەشێنراونەتەوە".
جەختیشی کردووەتە کە هەر کەسێک و لایەنێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە، دەتوانێت لە نووسینگەکەمان لە سەرجەم شارەکانی عێراق تۆماری بکات.