درووست کردنی دۆندرمە بەشێوازێکی ئاسان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەرما خواست لەسەر بەرهەمە ساردەمەنییەکان زیاتردەبێت، دۆندرمەش یەکێک لەو ساردەمەنیانە و بە شێوەیەکی ئاسان ئامادە دەکرێت.
—— پێداویستییەکان:
...
چوار پەرداخ شیری گیراوە
...
کەوچکێک سهعلهبیه (مادهیهكە بۆ دروستكردنی دۆندرمه بهكاردێت)
...
دوو کەوچک نیشاستە
...
ڤانێلا
——————
شێوازی ئامادەکردنی:
...
شەکرەکە بەهۆی شیرەکەوە دەتوێنینەوە و دەیکەین بە دوو بەشەوە، پاشان نیشاستەکە دەتوێنینەوە و تێکیدەدەین.
...
دواتر نیشاستەکە دەکەینە ناو شیرەکەوە و لەسەر ئاگرێکی کز دایدەنێین بۆ ماوەی ١٥ خولەک.
....
سەعلەبییەکە لە ئاوی ساردا دەتوێنینەوە و تێکیدەکەین، دواتر دەیکەینە نیوەکەی تری شیرە جیاکراوەکە و کەمێکی دیکە گەرمی دەکەین.
....
پاشان هەمووی پێکەوە تێکەڵدەکرێت و لەسەر ئاگر لایدەبەین و ڤانێلاکەی تێدەکەین و تێکیدەدەین.
...
پاشان دەخرێتە قاڵبی تایبەت و لە بەفرگر دادەنرێت تا ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.