وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدهگهیهنێت، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان کردوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک دژی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و تورکیا.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشهممه 8ی ئازاری 2018 لە نەمساوە رایگەیاند "ئۆپراسیۆنی چڵەزەیتون تا مانگی ئایار کۆتایی دێت".
وتیشی "دوای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بە هاوبەشی لەگەڵ بەغدا ئۆپراسیۆنێک لەسەر سنورەکان دەکەین لەدژی پەکەکە، لەمبارەیەشەوە گفتوگۆمان لەگەڵ عەبادی کردوە".
ئەوەشی وت "ئەگەر تا مانگی ئایار ئۆپراسیۆنی چڵەزەیتون تەواونەبێت ئەوا لەتواناماندا هەیە لە یەک کاتدا هەردوو ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوەبەرین"