زۆر كه‌س بۆن به‌كار ده‌هێنێ، چه‌ندان جۆر عه‌تری گرانبه‌های هه‌یه به‌ڵام هه‌میشه گله‌یی له‌وه ده‌كات كه بۆنه‌كانی نامێننه‌وه، به‌ڵام نازانێ ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه نازانێ بیدات له خۆی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی بواری جوانكاری، هه‌ندێ شوێنی جه‌سته ئه‌گه‌ر بۆنیان لێ بدرێ، بۆنه‌كه زیاتر ده‌مێننه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ش برییتن له:
– یه‌كه‌م: شوێنی ترپه به‌رزه‌كانی دڵ كه ده‌مار تێیدا هه‌ستیاره و بۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ماری جه‌سته‌دا ده‌گه‌ڕێ، وه‌ك: نه‌رمایی گوێ، گه‌ردن، دیوی ناوه‌كه‌ی ئه‌نیشك، ده‌ماره‌كانی پێش له‌پی ده‌ستت.
– دووه‌م: شوێنه ههستارهكان كه بۆنی ناخۆشی لێ ده‌مێنێته‌وه، وه‌ك بنباڵ، به‌ڵام ده‌بێ عه‌تر نه‌بێت، پرژه‌ی بۆنخۆشكه‌ر (موعه‌ته‌ر) بێت، له‌گه‌ل ناوك، ئه‌میان عه‌تریش بێت هه‌ر ده‌بێ و به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی خۆش له جه‌سته‌دا.
– سێیه‌م: دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ده‌كه‌ی، بۆ نموونه ژێر ملوانی كراس، دیوی ناوه‌وه‌ی چاكه‌ت، یان دانانی كلێنكسێكی بۆنپێوهكراو له‌ناو گیرفانی جله‌كه‌تدا.
ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری مانه‌وه‌ی بۆنن، ده‌توانی دانه‌یه‌كیان یان چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌به‌رده‌وام به‌كار بهێنی، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كه له‌یاد مه‌كه كه بۆناویكردنی ناوكه به خۆشترین عه‌تر.