ههناردهكردنی نهوتی كهركوك بۆ ئێران دهست پێدهكات
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆ رایگهیاند: بریاروایە مانگی داھاتوو نەوتی باکووری کەرکوک ھەناردەی ئێران بکرێت.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: بڕیاروایە لە ماوەی ھەفتەیەک یان دوو ھەفتەی داهاتوو، نەوتی کێڵگەکانی باکووری شاری کەرکوک، ھەناردەی ئێران بکرێت.
لهلایهن خۆشییهوه، پێشتر پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت رایگەیاندبوو: عێراق بەنیازە بەڕێژەی ٦٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، نهوت ھەناردەی ئێران بکات.
شایهنی باسه، لەماوەی رابردوودا، لێپرسراوانی بەغداد و تاران رێککەوتبوون لەسەر ھەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکوک بۆ ئێران، ئەمە جگە لەوەی بڕیاردرابوو لەسەر ناردنی نەوت لەڕێگەی تانکەریشەوە، بۆ پارێزگای کرماشان.