چی کاتێک گونجاوە بوقژبرینی مندالەکانمان
مه‌رج نییه هه‌ر ڕۆژێك له مانگه‌كه ویستت سه‌ر و نینۆكی منداڵه‌كه‌ت چاك بكه‌یت كاتی گونجاو بێت، پێویسته گوێ له ئامۆژگارییه‌كانی زانستی فینج شۆی چینی بگریت و بزانیت كه‌ی كاتی گونجاوه.
زانستی فینج شۆی زانستێكی كۆنی چینییه كه له كۆندا بۆ ئه‌نجامدان و ئه‌نجامنه‌دانی هه‌موو كارێك له چین پشتی پێ به‌ستراوه، هه‌روه‌ها له ڕێی ئه‌م زانسته‌ی كه له‌سه‌ر وزه به‌نده، توانیویانه زۆر كێشه‌ی زانستی له ناو وڵاته‌كه‌یان و خه‌ڵكدا چاره بكه‌ن.
ئه‌م زانسته له‌باره كاتی گونجاو بۆ چاككردنی قژ و نینۆكی منداڵان ئه‌م ڕێنوێنییانه‌ی داوه:
قژ ئاوێنه‌ی ڕووخساره، نینۆكیش مایه‌ی هۆشیاری و پاكوخاوێنییه، له‌به‌رئه‌وه پێیان وایه ده‌بێت له دوای ڕۆژه سپییه‌كاندا ئه‌م پاكوخاوێنییانه نوێ بكرێنه‌وه، كه ئه‌و ڕۆژانه‌ش ته‌نیا 13, 14 و 15ی هه‌موو مانگێكن، كه‌واته ده‌بێت له دوای 15ی مانگه‌وه ئه‌نجام بدرێن.
به پێی ئه‌و زانسته بێت، هۆڕمۆنی ژنان له دوای ئه‌و سێ ڕۆژه‌وه ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له دوای ئه‌و كاته‌دا قژ و نینۆك چاك بكرێن.
پێویسته نزا بكه‌یت كه قژ و نینۆكی منداڵه‌كه‌ت چاك ده‌كه‌یت .
ده‌بێت قژ و نینۆكه‌كه دوای چاككردن له ژێر دارێك بنێژرێن، چونكه ئه‌وانه به‌شێكن له وزه‌ی خۆت یان منداڵه‌كه‌ت و پێویسته گه‌شه‌ی پێ بكرێت نه‌ك فڕێ بدرێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و زانسته هه‌یه، پێیان وایه چاككردنی قژ و نینۆك له كاتی خۆیدا، مرۆڤ له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رز ده‌كاته‌وه، پاكوخاوێن ده‌بێت و له شكست و مایه‌پووچبوون ده‌یپارێزێت.